داهاتی نانەوتیی سلێمانی و دەوروبەری لە هەفتەیەکدا شەش ملیار دیناری تێپەڕاند


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیرانی 2026، سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، ئاماری نوێی داهاتی یەک هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە.


بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکانی ئەو سایتە، کۆی داهاتی نانەوتیی کۆکراوە لەو ناوچانە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 6 ملیار و 605 ملیۆن و 339 هەزار و 432 دینار.

لە راپۆرتەکەدا وردەکاریی جۆری وەرگرتنی داهاتەکان روونکراوەتەوە، بە جۆرێک کە زۆرینەی داهاتەکە کە رێژەی %91 پێکدەهێنێت بەشێوەی نەختینە (کاش) بووە، لە کاتێکدا تەنها %9ی کۆی داهاتەکە بەشێوەی چەک تۆمار کراوە.


AM:10:55:19/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو