دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دەروازەی باشماخ لە دیوی ئێران کێشەی تێکەوتووە و پچڕاوە، بۆیە لە ئێستادا هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکە راگیراوە، هەتا کێشەکە چارەسەر دەکرێت، گەشتیاران دەتوانن لە دەروازەی شوشمێ گەشتەکانیان ئەنجام بدەن".


ئاماژە بەوەکراوە، "هەر لە سەرەتای درووستبوونی کێشەکەوە عەمیدی ماف پەروەر، محەمەد تاهیر ڕەشید، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لە گەڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ لەدیوی ئێران بە مەبەستی چارەسەرکردنی".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "گەشتیاران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، کە هەتا ئیستا کێشەکە چارەسەرنەکراوە و هاتووچۆی گەشتیاری تاوەک و کاتێکی نادیار راگیراوە و لەکاتی چارەسەربوونی کێشەکە و کردنەوەی بەڕووی گەشتیاراندا، هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە".


PM:09:45:18/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو