پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاری دەڵاڵی دەکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان تۆمەتبارێک بە ناوی (س.ع.ڕ) دەستگیر بکەین".


ئاماژەی بەوەکرد، "تۆمەتباری ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی بە شێوازێک ناساندبوو کە گوایە کاری دەڵاڵی دەکات بۆ دۆزینەوە و مارەکردنی ژنانی (سووری و عەرەب) کەتەمەنیان 14 سال و 15 سال بۆ پیاوانی کورد".

لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانمان توانییان شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ رێکخراوە و رادەستی دادگا کراوە تا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر بگیرێتەبەر".


PM:09:40:18/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو