کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت
وێستگەنیوز-
لە شاری سلێمانی ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی کەمئاوی بەهۆی شکانی پەمپەکان سەری هەڵداوە و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، "کێشەکە لە چارەسەرکردندایە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاندووە، "بەشێک لە پەمپەکان چاککراونەتەوە و بەشێکیشیان پێویستیان بە گۆڕینە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریکردووە بۆ دابینکردنی بودجە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، چونکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا پێویستمان بە بەرهەمهێنانی ئاوی زیاتر دەبێت لە پڕۆژەکانی دوکان".
PM:04:47:18/06/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت