بافڵ تاڵەبانی بۆ قاسم ئەعرەجی: بە دڵسۆزی و دیدگایەکی نیشتمانییەوە خزمەتی وڵات دەکەیت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت،


ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی عێراق تاوتوێ کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بەردەوامی هاریکاریی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەواوی مەترسییەکان.

بافڵ تاڵەبانی ستایشی کاریگەریی رۆڵی قاسم ئه‌عره‌جی کرد لە پاراستنی سەقامگیریی تەواوی وڵات و وتی، "بەڕێزیان بە دڵسۆزی و دیدگایەکی نیشتمانییەوە خزمەتی وڵات دەکەن".

هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە رێککەوتنی مێژوویی ئەمریکا و ئێران و بەفاکتەری سەقامگیری زیاتریان زانی لە ناوچەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا مەحمود سەنگاوی و جه‌لال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری‌ / زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون.


PM:04:04:18/06/2026












ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو