مەسرور بارزانی: هیوادارم واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران کرد.
مەسرور بارزانی نووسیویەتی، "پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەم، هیوادارم ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەقی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بە شێوەی دیجیتاڵی واژۆ کرد.
PM:03:29:18/06/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت