واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه (21ی حوزه‌یران تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2026) مووچه‌ی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابه‌ش ده‌كرێت كه گرێبه‌ستن و ته‌مویلیان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆیه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هاوكات له‌هه‌مان كاتدا مووچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابه‌ش ده‌كرێت كه‌له‌دوای (2024/7/1) به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراون كهشایستهكانیان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت".
AM:10:30:18/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت