تەرمی روقیەی 11 ساڵان دۆزرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، تەرمی روقیەی تەمەن 11 ساڵان ئەو کچەی لەگەڵ خێزانەکەیدا لە کەربەلاوە بەمەبەستی گەشت هاتبوونە هەرێمی کوردستان، لەهەورامان کەوتە ناو ئاوی زەڵم و خنکا.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوای 9 رۆژ لەگەڕان، ئەمڕۆ تەرمی روقیەی 11 ساڵان کە لە سەرچاوەی زەڵمدا خنکابوو دۆزرایەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکە لە بەشی خوارەوەی ئاوەکە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.
PM:01:30:17/06/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت