وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەمڕۆ رێکارە یاسایی و داراییەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی حوزەیرانیان تەواو کردووە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار لەلایەن تیمی تەکنیکییەوە پێشکەشی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.


PM:12:03:17/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو