ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و تێیدا سێ پرسی جیاواز تاوتوێ دەکرێن.


لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، کە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پرسی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ وەرزی چاندنی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەخرێتە بەرباس، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی ساڵانە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانەی لەم بوارەدا هەن.

هەروەها ئاماژەیداوە بە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە بڕیاردان لەسەر خانەنشینکردنی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە مەرجی یاسایی تەمەن و ساڵانی خزمەتیان تێدایە بۆ خانەنشینبوون.

هاوکات لە بڕگەی سێیەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی راگرتنی سوودمەندیی ئەو کەسانەی داهاتیان باڵایە لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکی ناوەندی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بە مەبەستی ئەوەی ئەو پشکە تەنها بۆ خاوەن داهاتە سنووردارەکان تەرخان بکرێت، جێی ئاماژەیە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی فیدراڵییەوە و لە چوارچێوەی خەرجییە حاکمەکان بودجەی بۆ دابین دەکرێت.


AM:10:10:17/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو