مه‌سعود بارزانی: هه‌موو لایه‌ك په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا پشتگیری بۆ عه‌لی زه‌یدی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "پێویسته هه‌موو لایه‌ك په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كار بكرێت".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2026 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له پیرمام پێشوازی له باڵیۆز تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا كرد.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له دیداره‌كه‌دا نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی سه‌رۆك تره‌مپ، خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری له‌گه‌ڵ بارزانی نیشاندا و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگه‌ی ناوبراو له سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه هه‌بوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه تۆم باراك جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "عێراق و ناوچه‌كه پێویستی به سه‌قامگیری هه‌یه و له‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ و جێی بایه‌خی له ئێستا و ئاینده‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رسامیی خۆیشی به گه‌شه و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به نموونه‌یی وه‌سفیكرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بارزانی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه و له‌گه‌ڵ دیالۆگ و چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بووه بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه. هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك به‌شێك نه‌بووه له كێشه‌كان به‌ڵام به‌ناهه‌ق پریشكی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه. پێویسته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دۆخێكی سه‌قامگیر و خوشگوزه‌رانی بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی بڕوات".
به‌گوێره‌ی باره‌گای بارزانی له ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره‌دا رۆشنایی خرایه‌سه‌ر گرنگی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌وه‌ش هاتووه كه "نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا باسی له پێویستیی سه‌قامگیركردن و پاراستنی سیسته‌می سیاسیی عێراق و پاراستنی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له كۆنتڕۆڵكردنی هێزه چه‌كداره ناڕه‌سمییه‌كان كرد و پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات كرده‌وه له پڕۆسه‌ی داماڵینی چه‌ك له‌ده‌ستی میلیشیات و هاتنه‌وه‌ی بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراق. سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی نوێی عێراق.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی پارتی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له پاڵپشتیكردنی عه‌لی زه‌یدی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "پێویسته هه‌موو لایه‌ك په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كار بكرێت".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخ و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌وره‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوون كه پێكه‌وه كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌وله‌وییه‌تی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بنیاتنانی دۆستایه‌تیی ستراتیژیی درێژخایه‌ن له‌ڕووی ئابووری و بره‌ودان به وه‌به‌رهێنان".
PM:05:51:16/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت