رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کۆیە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی كۆیه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تراکتۆرێک روویدا، بەهۆی رووداوەکەوە ئاگر دروست دەبێت و دەبێتە هۆکاری گیانلەدەستدانی شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەکە و سەرنشینێكی تراکتۆرەکە. هه‌روه‌ها شۆفێرو سەرنشینێکی تری تراکتۆرەکە برینداربوون.


ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌و سه‌رنشینه‌ی كه‌ له‌ تراكتۆره‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ كچێكی 10 ساڵان بووه‌ و باوكی كه‌ شۆفێری تراكتۆره‌كه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌ی به‌ برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ماوەیەک رێگەکە داخراوە.


PM:08:29:15/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو