جەی دی ڤانس: دەقی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا بڵاودەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "سی ئێن بی سی" رایگەیاند، "دەقی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا بڵاودەکرێتەوە و ئیسرائیلیش رەزامەندی دەربڕیوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "چاوەڕوان دەکرێت لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند نوێنەرێکی تری ئەو وڵاتە ئامادە بن".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، "پابەندییەکی درێژخایەن هەیە زامنی ئەوە دەکات ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی پەرە پێ نەدات یان دەستی نەکەوێت".

وتیشی، "رێککەوتنەکە ئێران لەو پارانە بێبەش دەکات بۆ بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پێویستن".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم هەنگاوە ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزێت".

جەختی لەوەش کردەوە، "رێگری لە ئێران دەکرێت سامانە داراییەکانی بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکان بەکار بهێنێتەوە".

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، ئەمریکا و ئێران گەیشتنە رێککەوتنێکی گشتگیر و مێژوویی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکان، ئاگربەست لە لوبنان و کردنەوەی گەرووی هورمزیش بەشێکن لە رێککەوتنەکە.


PM:04:46:15/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو