رێكخراوی CPT: سوپای توركیا رێگری له دانیشتووانی 21 گوندی زاخۆ كرد بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان
وێستگه‌نیوز -
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا ڕێگری له دانیشتووانی 21 گوندی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كرد كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانی خۆیان.
رێكخراوی Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan ی ئه‌مریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له ڕۆژی 10ی حوزه‌یراندا، ئیداره‌ی خۆجێی ناحیه‌ی ده‌ركار و قه‌زای باتیفا له زاخۆ، ئاگاداری خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری "سندی و گولی”یان كرد كه ده‌توانن له 15ی حوزه‌یراندا بچنه‌وه بۆ سه‌ردانی گونده‌كانی خۆیان كه ماوه‌ی 6 ساڵه سوپای توركیا داگیریكردوون و خه‌ڵكه‌كه‌یانی ئاواره كردوون.
*سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، خه‌ڵكی گونده‌كانی (سنات، ئێره، حه‌فتانین، دێره‌شیشێ، مێرگه‌شیشێ، ئاڤا گیزێ، باجوا) و گونده‌كانی گه‌لی پساغا(بنه‌خرێ، مارسیس، كه‌لۆك) و 11 گوندی تر، بۆ سه‌ردانیكردنی گونده‌كانیان ده‌كه‌ونه‌ڕێ.
*كاتێك ده‌گه‌نه، گوندی شه‌رانشی سه‌روو، ده‌بینن كه سوپای توركیا بازگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕێگاكه داناوه.
*گوندنشینه گه‌ڕاوه‌كان له ئۆتۆمبێل داده‌به‌زێنن و پێیان ده‌ڵێن "به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانتان. له ئێستادا گونده‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه دایه و كه‌س ناتوانێت بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
*له ساڵی 2020 و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (چنگی-پڵنگ)دا، سوپای توركیا به قوڵایی 9 كیلۆمه‌تر ناوچه‌ی حه‌فتانین و ته‌واوی گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری داگیركرد.
*له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا، گوندنشینانی 1.192 گوندی هه‌رێمی كوردستان هیوایان وابوو كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو گونده‌كانیان و بێ ترس ژیان بگوزه‌رێنن. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گوندنشینان ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانی خۆیان و هه‌ر له ئاواره‌ییدا ده‌ژین.
PM:03:28:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت