بافڵ تاڵه‌بانی: خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات به‌بۆنه‌ی رێككه‌وتنیان، ده‌شڵێت: "خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:
*پیرۆزبایی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه مێژووییه‌وه.
*هیوادارین ببێته مایه‌ی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا.
*ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و بره‌ودان به سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌ماندا.
* هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانیمان له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه كردووه كه ده‌بنه هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هه‌ماهه‌نگی و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان.
*خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت.
PM:02:35:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت