شارەوانی سلێمانی: 350 رۆژی پێنجشەممە زەوی وەردەگرن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دوشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لیستی ناوی 350 کەسی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە عەربەت زەوی وەردەگرن.


بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 18ی حوزەیران، سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت دەست بە قۆناغى سێیەمى دابەشکردنى زەوی دەکات.

ئاشکراشی کرد، دابەشکردنی زەوییەکان بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی دەبێ و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

روونیشیکردەوە کە لەم قۆناغەدا 350 پارچە زەوى لەخۆدەگرێ و بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشدەکرێت.




PM:02:05:15/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت