عه‌باس عه‌راقچی: جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه له ئه‌ستۆی ئه‌مریكادایه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌مریكا به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان.
هاوكات له‌گه‌ڵ راكه‌یاندنی ئیسرائیل كه له ناوچه ئه‌منییه‌كانی لوبنان، سوریا و غه‌ززه ناكشێته‌وه. عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی دوێنێ راگه‌یه‌ندرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی جیاجیادا له‌گه‌ڵ هاوتا توركی، میسری و عێراقییه‌كه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیدا، دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ده‌ستدرێژی و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان به ته‌واوی رابگیرێن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی كۆتاییهاتنی جه‌نگ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
لای خۆیانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته باسیان له‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئێران ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان ده‌بێت و پێویسته هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیش بۆ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری چڕبكرێنه‌وه.
PM:01:30:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت