قەدەغەی راوکردنی ماسی کۆتاییهات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، ماوەی قەدەغەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
ئەمەش لە کاتێکدایە بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ پێشتر رایگەیاندبوو، لە 15ی حوزەیرانەوە هاوڵاتییان و راوچییان دەتوانن بەپێی یاسا و رێسکان دەست بەراوکردن بکەنەوە.
هەروەها ئاماژەشی بەوەکردبوو، کە راوچییەکان بۆیان نییە بە ژەهر و بۆمب، یاخود هەر شێوازێکی دیکەی راوکردن، ماسی راوبکەن کە زیان بە سامانی ماسی و گەراکانیان بگەیەنێت.
PM:12:37:15/06/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت