سبه‌ی تۆم باراك دێته هه‌ولێر
وێستگه‌نیوز –
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان چه‌ند پرسێك تاووتوێ بكات.
وا بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، 16ی حوزه‌یرانی 2026، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا، سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر بكات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌مه یه‌كه‌م جاره تۆم باراك به فه‌رمی وه‌ك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێته هه‌ولێر ".
وتیشی: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه هه‌یه به گشتی باس ده‌كرێن؛ تاوه‌كو هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له نێوان هه‌موو لایه‌كاندا دروست بێت".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌لمۆنیته‌ر، ئامانجێکی سەرەکی سەردانەکەی تۆم باراك دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی بەهێزی ئابوورییە لە نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا و دڵنیابوونەوە لە کەمکردنەوەی هەژموونی تاران و سنووردارکردنی میلیشیاکان پێش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه كه پرسی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق و دۆسیه‌ی هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و گرووپانه‌ی ئاماده‌ییان نیشانداوه چه‌ك دابنێن، دوو پرسی سه‌ره‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تۆم باراكن بۆ به‌غدا".
٠كهناڵهكه باسی له‌وه‌شكردووه كه "پرسێكی دیكه‌ش تایبه‌ته به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا، كه جووڵه‌یه‌كی ده‌ره‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌ته و ده‌رفه‌تێكه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتن دوای پێشهاته‌كانی ئه‌منیی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه".
PM:12:03:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت