بنەماڵەی فاروق رەفیق راگەیەندراوێکی توند بڵاودەکەنەوە
وێستگه‌نیوز –
له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان، ته‌رمی فاروق ره‌فیق نووسه‌ر و رووناكبیری كورد گوازرایه‌وه بۆ گۆڕستانی نوێی سلێمانی. بنه‌ماڵه‌كه‌شی هۆشداری ده‌ده‌نه "میدیا سێبه‌ره‌كان" و رایانگه‌یاندووه كه "هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی ببێته هۆكار بۆ بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر ره‌وانشاد، به‌هانده‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
رۆژی سێشه‌ممه 28ی نیسان نووسه‌ر و رووناكبیری كورد د. فاروق ره‌فیق له ماڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و رۆژی چوارشه‌ممه 29ی نیسان ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته سلێمانی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نوسه‌ران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی پێشوازی لێكرا و دواتر به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكاره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵك له گۆڕستانی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
له ماوه‌كانی دواییدا و له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و نووسه‌ره له گۆڕستانی سه‌یوانه‌وه، گوازرایه‌وه بۆ گۆڕستانی نوێی سلێمانی له شێخ وه‌یساوا.
بنه‌ماڵه‌ی فاروق ره‌فیق له‌وباره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی توندیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی فاروق ره‌فیق به ئه‌مانه‌ت له گۆڕستانی سه‌یوان نێژرا، له سه‌ر داوای مناڵه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی كاك فاروق و به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی بۆ گۆرستانی نوێی سلێمانی گواسترایه‌وه و ئارامگه‌ی نوێی كاك فاروق گۆڕستانی گشتییه و نه شوێنێكی تایبه‌ت و دوور له خه‌ڵك وه‌ك چۆن هه‌موو ته‌مه‌نی له خه‌می جڤات بووه و هه‌رگیز بنه‌ماڵه‌كه‌شی دژ به ئایدیاكانی فاروق ره‌فیق بڕیار ناده‌ن و ئارامگه‌كه‌شی گۆرستانی گشتییه".
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه ده‌ڵێن: "له‌دوای ئه‌و هه‌واڵه‌وه هه‌رچ هێرش و بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی یان گڵكۆی ره‌وانشاد فاروق ره‌فیق بكرێت، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان و به‌تایبه‌ت یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111 ساڵی 1969ی موعه‌ده‌ل مادده‌كانی 374 و 373 رووبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه".
جه‌ختیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی ببێته هۆكار بۆ بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر ره‌وانشاد، به‌هانده‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
فاروق ڕه‌فیق كه نزیكه‌د نیو سه‌ده‌یه ده‌نووسێت و به دیدگا ره‌خنه‌ییه‌كانی و كاركردنی له‌سه‌ر چه‌مكی فه‌لسه‌فه ناسراوه، له ساڵی 1959 له شاری سلێمانی له دایكبووه و خوێندی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واوكردووه و دواتر له به‌غدا زانكۆی ته‌واوكردووه، پاشان چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له كه‌نه‌دا نیشته‌جێبووه و ده‌ستی به‌خوێندن و نووسین كردووه. خاوه‌نی چه‌ندان كتێب و وتاره له گۆڤاره‌كان و به‌رنامه‌كانی تیڤی و وانه‌ی فه‌لسه‌فیی بووه به خوێندكارانی خووله فه‌لسه‌فییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری ناسراوی ( ره‌هه‌ند ) بووه.
PM:11:11:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت