د.عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی: ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه فه‌یكه
وێستگه‌نیوز –
داواجار د. عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی كه یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فییه له‌سه‌ر ئه‌و چات و نامه ده‌نگییانه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڵاوبوونه‌ته‌وه، هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه فه‌یكه و به‌ژیری ده‌ستكرد دروست كراوه".
هه‌ژماری فه‌رمی د. عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فی له كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه:
*له‌م دواییانه‌دا، كه‌سانێكی ناحه‌ز هه‌وڵێكی قێزه‌ونیان ده‌ستپێكردووه بۆ شێواندنی ناوبانگی (دكتۆر) له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ژیریی ده‌ستكرد (AI) و دروستكردنی فه‌یك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
*ئه‌م پیلانگێڕییانه بۆ دكتۆر شتێكی نوێ نین، به‌ڵام ئه‌ركی ئاینی و ئه‌خلاقیی هه‌مووانه كه هۆشیار بن.
*بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بوختانانه له‌لای خوای گه‌وره تاوانێكی مه‌ترسیداره {وَتَحْسَبُونَهُ هَیِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَڤِیمٌ}.
هه‌ژماره‌كه‌ی د. عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د داواكاره شوێنكه‌وتووانی رێگری بكه‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر پڕوپاگه‌نده و درۆیه‌ك دژی كه‌رامه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان و نه‌بنه پرد و به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و نه‌بنه هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گوناهی ناحه‌زان.
راشیگه‌یاندووه كه "سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌م كاره‌ن، له ڕێگه‌ی یاساوه رووبه‌ڕووی سزای حه‌قی خۆیان ده‌كرێنه‌وه".
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك چات و نامه‌ی ده‌نگی بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی د. عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی-یه له‌گه‌ڵ خانمێكدا.
PM:08:37:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت