عه‌لی حه‌مه ساڵح: : پارتی رازی نه‌بوه وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی-دا بكات
وێستگه‌نیوز –
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه به‌فشاری وڵاتێك، یه‌كێتی و پارتی كارده‌كه‌ن له زووترین كاتدا حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌ن، ده‌شڵێت: "پارتی رازی نه‌بوه وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی-دا بكات".
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "وڵاتێكی دیكه ڕێكیان ده‌خات!"، نووسیویه‌تی:
*به‌فشاری وڵاتێكی دیكه، یه‌كێتی و پارتی كارده‌كه‌ن له زووترین كاتدا حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌ن ته‌نیا له نێوان ئه‌م دوانه.
*سامان و زه‌وی و داهاتی ئه‌م وڵاته ده‌به‌ن! به‌ڵام هه‌رده‌بێت وڵاتی دیكه ده‌ستێوه‌ردان بكات و فشاربكات بۆ ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی زه‌وی و سامانی ئه‌م هه‌رێمه له نێوانیان.
*له‌م حكومه‌ته له‌پاڵ ئه‌م هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی و حیزبیه، كه‌مێك ژیانی خه‌ڵكیشتان له بیربێت.
*پارتی ڕازی نه‌بوه وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا بكات، یه‌كێتی به‌ته‌نیا خۆی به‌شداری حكومه‌ت بكات.
PM:08:05:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت