کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، کەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندێک کاتی دوانیوەڕۆ، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات و ناوچە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی


AM:10:20:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت