تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، لە هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 دەستیپێکرد و زیاتر لە 117 هەزار قوتابی روویان لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە کرد.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامار و داتا فەرمییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی لقی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێم و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، کۆی گشتی ئەو قوتابییانەی ئەمڕۆ بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکەن، پێکهاتوون لە 117 هەزار و 142 قوتابی، کە لەنێو 2003 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەشکراون.

لەبارەی دابەشبوونی قوتابییانیش بەسەر لقی خوێندندا، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە لقی زانستی 88 هەزار و 116 قوتابی بەشدارن و لەنێو 1390 هۆڵدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن.


AM:08:57:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت