پەروەردەی سلێمانی: رێگە بە میدیاکان نادرێت رووماڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بکەن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خولی یەکەم بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکاتەوە.
پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندووە، "بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تیمەکانی راگەیاندن و کەناڵەکان، فۆتۆگرافەران، و راگەیاندکاران نادرێت بچنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانەوە بۆ رووماڵکردن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بە هیچ شێوەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکاران لە ناو هۆڵەکان یان دەوروبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی تەرکیزی خوێندکاران، هەروەها داوا لە بەرپرسانی پەروەردە و مامۆستایان دەکەین کە لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا خۆیان لە هەر جۆرە لێدوان و ڕوماڵێکی میدیایی بە دوور بگرن".
پەروەردەی سلێمانی داواش لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکات هاوکارمان بن لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە و رێز لە تایبەتمەندی و ئارامی هۆڵەکان بگرن، هەر کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەدا، لێپرسینەوەی یاسایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
سبەینێ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
PM:10:26:13/06/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت