تۆم باراک سەردانی هەولێر دەکات


وێستگەنیوز-

ئاژانسی ئێڵ مۆنیتەر لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، بڕیارە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، رۆژی دووشەممە 15ی حوزەیران لە بەغداد و رۆژی سێشەممە 16ی حوزەیران لە هەولێر چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.


بڕیارە نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردە کوردەکان کۆببێتەوە، هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە باراک لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لەگەڵ مەزڵوم عبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کۆبوونەوەی دەبێت.

ئاژانسەکە ئەوەشی راگەیاند، کە "سەردانەکەی تۆم باراک بە مەبەستی فشارخستنە سەر حکومەتی نوێی عێراقە بۆ کارکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوە و داماڵینی چەکی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە وڵاتەکەدا".


PM:09:06:12/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت