وتەبێژی پارتی: لەگەڵ یەکێتی لەگفتوگۆداین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2026، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نوێترین زانیاری لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان خستەڕوو و رایگەیاند، "پارتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان و بەتایبەتی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گفتوگۆدایە و هەوڵدەدەین زەمینەیەكی گونجاو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بڕەخسێنین".


وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد، كە "دوای جەژن و لە روانگەی پەیام و دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی، سەردانی زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكانمان کردووە و لەگەڵ لایەنەكانی تریش لە پەیوەندیدان".

مەحمود محەمەد جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەو هەوڵانەی پارتی بەردەوامن بۆ ئەوەی زەمینەیەك خۆش بكەن تا كۆتایی بەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا هەیە بهێندرێت و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت خێرا بكرێن.


PM:03:53:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت