وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: سه‌رجه‌م حاجیان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه كوردستان
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، رایگه‌یان كه شه‌وی رابردوو دواكاروانی حاجیانی كوردستان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه كوردستان.
شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ له‌و باره‌وه وتی: كه شه‌وی رابردوو سه‌رجه‌م حاجیانی كوردستان به پیێ خشته‌ی داڕێژراو گه‌ڕانه‌وه كوردستان.
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ وتیشی: "له ئێستادا هیچ حاجیه‌كی كوردستان له سعودیه نه‌ماوه".
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه وه‌زاره‌تی ئه‌قاف و كاروباری ئایینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان به‌ڕێوه‌برد و سوپاسی "د.پشتیوان سادق"، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ كرد، كه به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كاریان كرد له پێناو خزمه‌تكردنی حاجیان.
AM:08:28:11/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت