"مێرد منداڵێك له‌ئاوی باڵه‌جۆ خنكا"
وێستگه نیوز –
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له گوندی ساڵح ئاغا سه‌ربه‌ناحییه‌ی قۆرهتوهوه ته‌رمی مێردمنداڵێك به‌ناوی (هێمن ئیسماعیل كاكه عه‌لی) له‌دایكبووی 2010 هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له قه‌زای كه‌لار.
*به‌وته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌ئاوی باڵه‌جۆ له گونده‌كه‌ی خۆیان خنكاوه.
*له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی قه‌زای كه‌لار كراوه.
*له‌سه‌رچۆنێتی ڕوداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
PM:07:29:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت