مه‌سرور بارزانی: هه‌وڵمان داوه یارمه‌تی حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ین و داهاته‌كان زیاتر بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌وڵیان داوه یارمه‌تی حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ن و داهاته‌كان زیاتر بكه‌ن، ده‌شڵێت: "هیچ شتێك نه‌بووه كه 120 ملیار بۆ به‌غدا بنێرین، ئه‌وه‌ی هه‌یه نیوه‌ی داهات بنێرین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*هه‌وڵمان داوه یارمه‌تی حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ین، داهاته جۆراوجۆره‌كان زیاتر بكه‌ن.
*گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی گومرگه‌كان و هیوادارین بگه‌ینه رێككه‌وتن.
*داواکردنی 120 ملیارەکە بڕیارێکی شەخسی بووە، هیچ شتێك نه‌بووه كه ئێمه 120 ملیار بۆ به‌غدا بنێرین، ئه‌وه‌ی هه‌یه نیوه‌ی داهات بنێرین.
*ئێستا به‌هۆی دۆخه‌كه‌وه داهاتی ناوخۆ دابه‌زیوه. تاوه‌كو داهاتی ئێمه زیاتر بێت به‌شدار ده‌بین له دابینكردنی بۆ به‌غدا.
*بابەتی مووچە بەستراوەتەوە بە مووچەی هەموو خەڵكی عێراق و هیوادارین نه‌به‌سترێته‌وه به بابه‌تی سیاسییه‌وه.
PM:06:48:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت