ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم: به‌غدا ئەو لەیەکترتێگەیشتنە پەسەند بکات کە بۆ جێبەجێکردنی ئەسیکۆدا واژۆ کراوە
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری هێنانه‌كایه‌ی ده‌سته‌یه‌كی باڵای وه‌زاریی هاوئاهه‌نگیی هه‌میشه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ په‌سه‌ند ده‌كات، داواكاریشه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی فیدڕاڵ بۆ كاروباری ئابووریی، له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، ئه‌و له‌یه‌كترتێگه‌یشتنه به‌راییه په‌سه‌ند بكات كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له‌نێوان هه‌ر دوو لا تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا واژۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2026 ، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر دوایین سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و ئاماژه‌ی به گرنگی گه‌ڵاڵه‌كردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به دانوستان له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كرد، له‌مباره‌یه‌وه پێشنیاری هێنانه‌كایه‌ی ده‌سه‌ته‌یه‌كی باڵای وه‌زاریی هاوئاهه‌نگیی هه‌میشه‌یی به ئه‌ندامیه‌تی وه‌زیر و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه پاشان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له گرنگیی هێنانه‌كایه‌ی ده‌سته‌كه كرد و ئاماژه‌ی دا كه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ به دامه‌زراوه‌ییكردنی شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كه ڕۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌باره‌ی ورده‌كاری و میكانیزمی پێكهێنانی ده‌سته‌كه، پێشنیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و بڕیاردرا ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ بكرێت بۆ بڕیاری هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌ت.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی كردووه، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ خرایه ڕوو.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكار، ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای گفتوگۆ، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی نوێی فیدڕاڵ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاڵنگارییه داراییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه به‌هۆی بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و شاندی دانوستانی ڕاسپارد كه ڕێكاره‌كان خێراتر بكه‌ن تاوه‌كوو هه‌رچی زووه له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رزترین ئاستی هه‌نارده‌كردن بۆ بازاڕی جیهانی ئه‌نجام بدرێت و داهاتی به‌ده‌ستهاتووش بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵ ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی بۆ سه‌رخستنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ده‌رفه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادكردنی داهاتی فیدڕاڵ.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌ركی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیشه، دوای دڵنیاییدانی حكومه‌تی فیدڕاڵ به پاراستنی ئاسایشیی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێم وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ جه‌ختی لێ كرده‌وه ، ده‌بێت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ده‌ست به زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی بكه‌نه‌وه.
پاشان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی داهاته ناوخۆییه‌كان و بابه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا له هه‌رێمی كوردستان و خشته‌ی داهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و ئه‌سیكۆدا له سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی داهاتی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه كرد.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری دارایی و ئابووری، له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا ، ورده‌كاری داهاته گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2026 بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خسته‌ڕوو، كه به‌راورد به ساڵی 2025 دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، وه‌ك له ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه ڕوونكراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێم وردبینی ده‌كرێت. بۆیه داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا كه پێداچوونه‌وه‌ی پێویست بكات به بڕی 120 ملیار دیناری دیاریكراو وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵ، چونكه به‌هۆی جه‌نگ و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه ویه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌سیكۆدا، داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم به ڕێژه‌ی زیاتر له 70٪ دابه‌زیوه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ئه‌سیكۆداش له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی فیدڕاڵ بۆ كاروباری ئابووریی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌و له‌یه‌كترگه‌یشتنه به‌راییه په‌سه‌ند بكات كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له نێوان هه‌ر دوو لا تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كراوه. به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش، داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان زیاد ده‌كات و جوڵه‌ی بازرگانی به‌هێز و چالاك ده‌بێته‌وه و بازاڕ ده‌بووژێته‌وه كه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی عێراقدایه.
PM:04:46:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت