جارێكی دیكه هێرشی درۆنی كرایه سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دیموكرات
وێستگه‌نیوز –
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی درۆنی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دیموكرات.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت: "له‌م هێرشه نوێیه‌دا كۆماری ئیسلامی به چوار درۆن به‌رزاییه‌كانی بالیسانی له باشووری كوردستانی كرده ئامانج".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رۆژی دووشه‌ممه‌ش كه‌مپی ئازادیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به دوو درۆن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كرابووه ئامانج.
ماڵپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه تا ئێستا به زیاتر له 137 مووشه‌ك و درۆن هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
PM:10:58:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت