ده‌زگای سه‌رده‌م دوو ئێواره كۆڕی ناساندن بۆ دوو كتێبی ڕزگار حه‌مه ڕه‌شید ڕێكده‌خات
وێستگه‌نیوز –
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م دوو ئێواره كۆڕی ناساندن بۆ دوو كتێبی رزگار حه‌مه ڕه‌شید ڕێكده‌خات، گفتووگۆكانیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان شوان عه‌توف و دڵشاد مسته‌فاوه به‌ڕێوه ده‌برێن.
ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 14 و 15ی حوزه‌یران به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و شانۆكار رزگار حه‌مه ڕه‌شید، دوو ئێواره كۆڕی ناساندن و گفتوگۆ بۆ هه‌ردوو كتێبی "وشه‌كان و جیاوازیی، وێستێك له‌به‌رده‌م تیۆر و ڕێبازه ڕه‌خنه‌ییه‌كان دا" و "شانۆ و ڕه‌خنه‌ی شانۆیی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی بۆ ڕه‌وتی شانۆ له باشووری كوردستان" ڕێكده‌خات.
گفتوگۆكان كاتژمێر 5ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان شوان عه‌توف و دڵشاد مسته‌فاوه به‌ڕێوه ده‌برێن و كتێبه‌كانیش ده‌خرێنه ڕوو.
PM:10:43:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت