دامه‌زراوه‌ی میدیایی وێستگه‌نیوز: له‌دڵه‌وه خه‌مبارین بۆ كۆچی له‌ناكاوی خانمه رۆژنامه‌نووس لاناز كوردۆ
وێستگه‌نیوز-
به ناوی دامه‌زراوه‌ی میدیایی وێستگه‌نیوزه‌وه، به دڵته‌نگییه‌كی زۆره‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و هاوڕێیان و هاوكارانی رۆژنامه‌نووس لاناز كوردۆ كچی شاعیری كۆچكردوو كوردۆ ده‌كات، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار به‌هۆی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆوه گیانی له‌ده‌ست دا.
كۆچی دوایی ئه‌م خانمه رۆژنامه‌نوسه گه‌نجه له دڵه‌وه خه‌مباری كردین، كه ماوه‌یه‌ك ته‌مه‌نی زێرینی خۆی بۆ كاری رۆژنامه‌وانی ته‌رخانكردووه، به‌داخه‌وه مردن ڕێگای نه‌دا خزمه‌تی زیاتر و كاری گه‌وره‌تر پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگا و كوردستان بكات
له كردگاری مه‌زن داواكارین خاتوو لاناز به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و، ئارامی و ئارامگرتن بۆ بنه‌ماڵه و خزم و كه‌سوكار و هاوڕێكانی ده‌خوازین.
PM:08:08:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت