"وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه"
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه دۆسییه هونه‌ری و یاساییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
عه‌لی شداد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دۆسیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان كه له بواری نه‌وتدا كار ده‌كه‌ن، گۆڕانكاریان به‌خۆوه بینیوه".
وتیشی: "وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هونه‌ری و یاساییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كات كه له بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشیكرده‌وه كه "ئه‌م هه‌وڵانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌جۆرێك بێت كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌وتی ناوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی یه‌كبگرێته‌وه".
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری چه‌ندین كۆمپانیای نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێنمایی دا كه هه‌موو پێویستییه‌كان دابین بكرێن بۆ كاركردنی به‌رده‌وامی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم و كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێم له پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
PM:05:42:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت