پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد كه ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌نجێكیان دابوو
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه كه ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌نجێكیان دابوو.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆوه كه گه‌نجێك لێیدراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه، هێزه‌كانمان به هانای كێشه‌كه‌وه چوون".
ده‌شڵێت: "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی بنه‌سڵاوه (بنكه‌ی پۆلیسی داره‌توو) توانییان له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ن".
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه "له داهاتوویه‌كی نزیكدا زانیاریی وردتر له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
PM:07:20:08/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت