دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز: پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیان و هاوکارانی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز دەکەین


وێستگەنیوز-

دامەزراوەی وێستگەنیوز پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز دەکات، کە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی بەغدا بەسڕە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بە ناوی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوزەوە، بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیان و هاوکارانی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی بەغدای کەناڵی ئاسمانی رووداو دەکەین کە ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی بەسڕە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

کۆچی دوایی رۆژنامەنووسێک کە تەمەنی خۆی لە خزمەتکردنی میدیادا بەسەر برد، زیانێکی گەورەیە بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەی کەناڵی ئاسمانی رووداو و سەرجەم ئەوانەی کە باوەڕیان بەکاری پیشەیی هەیە، لەڕۆژگارێکدا کە ئەوانەی باوەڕیان بە پیشەیبوونی میدیا هەیەو لانادەن لەپرنسیپە بەرزەکانی کاری رۆژنامەوانی، بەداخەوە دەگمەنن و کاکە هەڵکەوت یەکێک بوو لەوانە.

لە خواوەندی گەورە داواکارین  بە بەهەشتی بەرین شادبێت، هەروەها ئارامی و ئارامگرتن بۆ بنەماڵە و خزم و کەسوکاری هاوڕێکانی دەخوازین.

یادی بەخێر و ناوی هەمیشە زیندوو بێت.


PM:04:09:08/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو