تۆڕی هاوپه‌یمانی 19: راستی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌كه‌ی پارتی ته‌مومژاوییه
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 رایده‌گه‌یه‌نێت كه كاتێك هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ شه‌فافیه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن ئاماده‌بوونی نه‌بێت، تۆمه‌تبار پارێزه‌ری نه‌بێت و نه‌هێڵن كه‌سوكاری راسته‌وخۆ بیبینن و نه‌زانن له كام گرتووخانه‌یه، راستی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی (ئاسۆ مه‌جید قادر) به ته‌مومژاوی ده‌مێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی تۆڕی هاوپه‌یمانی 19دا هاتووه كه "تۆمه‌تبار (ئاسۆ مجید قادر)، پیشه‌ی پێشمه‌رگه بوو له یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌ر به هێزه‌كانی زێره‌ڤانی. به پێی مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003، له 2ی نیسانی 2026، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیریان كرد، و له رووداوێكی ته‌موومژاویدا له 5ی حوزه‌یرانی 2026، پۆلیس رایگه‌یاند كه، "له ناو گرتووخانه‌دا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو و شوێنی گرتووخانه‌كه ئاشكرا بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2003، په‌یوه‌ندی به "زیاندان له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان"ه‌وه هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "تیمی نه‌هێشتنی به‌ڵگه و تاوان و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر و ڕاپۆڕتی پزیشكی دادوه‌ری پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو، ناوبراو كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 ده‌ڵێت: "به‌ڵام، كه‌سوكاره‌كه‌ی چیرۆكێكی تر ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌وان به میدیاكانیان راگه‌یاندووه كه گومانیان بۆ دروستبووه و بڕوایان به راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ته‌رمه‌كه‌یان برده پزیشكی دادی سلێمانی تا سه‌رله‌نوێ توێكاری بۆ بكرێت، و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه كه دووباره ته‌رمه‌كه‌ی توێكاری بۆ بكرێته‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "تا ئێستا ئه‌نجامی ئه‌و توێكاریه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ته‌مه‌كه‌ش به خاك سپێردرا".
"دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، ده‌پرسین ئایا هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی (پێشمه‌رگه)یه و تۆمه‌تباره به تێوه‌گلان له زیانگه‌یاندن له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداركراوه‌ته‌وه؟ بۆ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نییه؟ ئایا ئاگادارن كه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به‌م تۆمه‌ته له گرتووخانه‌ی پۆلیسه؟ بۆچی خێزانه‌كه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگدا نه‌یانتوانیوه سه‌ردانی بكه‌ن؟ بۆچی پارێزه‌ری بۆ دابین نه‌كراوه؟ بۆ شوێنی گرتنه‌كه‌ی به نهێنی ماوه‌ته‌وه؟ ئایا گرتووخانه‌ی نهێنی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه؟"، تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاندووه كه "كاتێك هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ شه‌فافیه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن ئاماده‌بوونی نه‌بێت، تۆمه‌تبار پارێزه‌ری نه‌بێت و نه‌هێڵن كه‌سوكاری راسته‌وخۆ بیبینن و نه‌زانن له كام گرتووخانه‌یه‌یه، راستی رووداوی گیان له ده‌ستدانی (ئاسۆ مه‌جید قادر) به ته‌موومژاوی ده‌مێنێته‌وه و ده‌رئه‌نجامه دژبه‌یه‌كه‌كانی ڕاپۆڕتی پزیشكی دادوه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی گومانی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر راستی رووداوه‌كه".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رێكخراو و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤه‌وه دامه‌زراوه، و سه‌نته‌ری میترۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. داكۆكی له پره‌نسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تری تایبه‌ت به ماف و ئازادییه‌كان ده‌كات، به تایبه‌تیش به‌ندی 19ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
PM:11:32:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت