قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاری لای ئێمە تەنها دروشم نییە، بەڵکو پێویستە بەکردار جێبەجێ بکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند: کاتێک ژنان بەهێز دەکرێن و دامەزراوە و ئابووری بەهێز دەبن و کۆمەڵگەش سەقامگیر دەبێت.


لە درێژەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، "سلێمانی هەمیشە لە بوارە جیاوازەکاندا رۆڵی گرنگی لە ناوچەکەدا هەبووە".

راشیگەیاند، "هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی چالاکی عێراقە و دەتوانێت بەشداربێت لە گەشەکردنی عێراقدا".

ئەمەش بەشێکی دیکەیە لە وتەکانی قوباد تاڵەبانی لە میانەی وتارەکەی لە دووەم رۆژی کۆڕبەندەکەدا:

-گۆڕانکاری لای ئێمە تەنها دروشم نییە، بەڵکو پێویستە بەکردار جێبەجێ بکرێت.

-پێویستمان بە بونیادنانەوەی ئابووری هەیە.

-سەقامگیری پێویستی بە فرەچەشنی داهات هەیە.

-پێویستە ژنەکان لە ناوەندەکانی بڕیارەکاندا بن.

-نابێت تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستین.

-پێویستە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان فرەچەشن بکرێن.

-هەرێمی کوردستان لە ناوجەرگەی بازاڕەکاندایە.

-تێچووی ململانێ بەردەوامەکان زۆرە و کاتی ئەوەیە دەرفەت بە ئاشتی بدەین.

-حکومەتی نوێی عێراق دەرفەتی زیاتر بۆ بوژاندنەوەی ئابووری دەڕەخسێنێت.

-لە جەنگی ئێراندا عێراق و هەموو لایەنەکان زەرەرمەندبوون.


AM:10:32:07/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو