ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ چالاکییەکانی کۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
کۆڕبەندی دێڵفی یەکێکە کۆڕبەندە
جیهانییە ئابوورییەکان و هەر ساڵە و شوێنێک لە جیهان هەڵدەبژێردرێت ئەمساڵ بۆ جاری
دووەمە سلێمانی بووەتە چەقی سازکردنی کۆڕبەندەکە.
کۆڕبەندەکە بە سەرپەرشتی قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە و
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، دووەم رۆژی کۆڕبەندەکەیە، بڕیارە کۆمەڵێک پانێڵ و چالاکی گرنگ
سەبارەت بە پرسە سیاسی و ئابوورییەکان بەڕێوەچێت.
دوێنێ سیمۆن
سۆمۆكس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕبه‌نده‌كه ڕایگه‌یاند، "ئه‌جێندای ئه‌مساڵ پڕه له
دیدار و پانێڵ كه تێیدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه، به‌ره‌وپێشچوونه
ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ی له به‌رده‌م گه‌شه‌پێداندا
هه‌ن".
هەر وەها سه‌فین غه‌فور، راوێژکاری قوباد تاڵەبانی وتی، "ئه‌و
شاندانه‌ی هاتوونه‌ته سلێمانی بۆ بەشداری کۆڕبەندەکە چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره‌یان
تێدایه كه چاویان له‌سه‌ر بازاڕی كوردستانه ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه شاری سلێمانی
بكرێته ناوه‌ندێكی ئابووریی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا".
كۆڕبه‌ندی دیڵفی ساڵانه له مانگی 4 له شاری دیڵفی وڵاتی
یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ڕێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه ئاشكرایان كرد، دوای به‌شداریی
قوباد تاڵه‌بانی له كۆڕبه‌ندی یۆنان و ڕێكخستنی چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی
ئه‌ورووپا و وه‌به‌رهێنه‌ران، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له چالاكییه‌كان بۆ
سلێمانی دراوه، تاوه‌كو ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه نێوده‌وڵه‌تی
و ناوچه‌ییه‌كان.
AM:08:48:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت