ئاسۆ مەجید ئەو پێشمەرگەیەی پارتی کە لە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ تەرمەکەی درایەوە بە کەسوکارەکەی


وێستگەنیوز-

ئەمشەو شەممە 6ی حوزەیرانی 2026، کەسوکاری ئاسۆ مەجید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، "کوڕەکەمان کە پێشمەرگەی پارتییە 64 رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنکراوە و هیچ سەردانیکردنێکی نەبووە و ئەمڕۆ لە موکافەحەی هەولێرەوە پەیوەندیمان پێوەکراوە و پێیان راگەیاندین وەرن تەرمی کوڕەکەتان لە پزیشکی دادی هەولێر بەرنەوە".


ئاماژە بەوەدەکەن، "پێمان راگەیەندراوە کوڕەکەمان خۆی کوشتووە، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە ئەو خۆی نەکوشتووە و کوژراوە، چونکە هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ دەستگیرکردنی و بەبێ هۆکار دەستگیرکراوە و تەنانەت ئێمەش نەمان زانیوە لە کوێیە".

کەسوکاری ئاسۆ داوا لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەن کە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان بکەن.


PM:10:22:06/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو