ئه‌دهه‌م بارزانی: بارزان بۆ من سلێمانی-یه و سلێمانی-ش بۆ من بارزانه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌دهه‌م بارزانی كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه به بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی حاكمه‌كانی هه‌ولێر 4 ساڵه له زێدی خۆی دوورخراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "زۆر سوپاسی خه‌ڵكی ئازیزی سلێمانی و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سنووره ده‌كه‌م كه نه‌یانهێشت هه‌ست به غه‌ریبی بكه‌م".
له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی (هاوڵاتیان، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، لایه‌نگر و جه‌ماوه‌رو دۆستان و خزمانی و ـ ئازادیخوازان و تێكۆشه‌ران له‌پێناو ئازادی) كردووه، ئه‌دهه‌م بارزانی كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5-6-2026، دروست ده‌بێت به چوار ساڵی ته‌واو و هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و پێنجه‌مین ساڵ، كه من له زێدی خۆم و دوور له كه‌سوكارو خێزان و منداڵه‌كانمم، وه هه‌روه‌ها دایكم و برا و خێزانی برام و چه‌ندین كه‌سی نزیكتری من چونـه به‌ڕحمه‌تی خوای گه‌وره، كه بۆ من نه‌بوو له پرسه و ناشتنی ئه‌م ئازیزانه به‌شدار ببم".
ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ش لای هه‌موان ڕون و ئاشكرایه كه به فه‌رمانێكی تاك لایه‌نه‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌كانی عێراق و یاسایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوری و نادادپه‌روه‌رییه له‌لایه‌ن حاكمه‌كانی هه‌ولێره‌وه دژ به من دراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بێگومان دوورخستنه‌وه‌ی من له ده‌ڤه‌رو زێدی خۆم هه‌رگیز كه‌لێنی خۆشه‌ویستی له‌نێوان من و ئازیزانی سنوره‌كه‌م دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو زیاتر له جاران به په‌رۆشن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئێمه له داهاتوودا".
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانیدا هاتووه كه "هه‌ڵوێسته‌كانی من له ماوه‌ی ڕابردودا له‌سه‌ر گیراوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و له‌شكركێشی و داگیركردنی خاكی باشوری كوردستان و به‌رگریكردن له مافه ڕه‌واو داستانه مێژوویه‌كانی خۆمان بوو كه زه‌وت و پێشێل و چه‌واشه كراون، دڵنیام هه‌ڵوێستی ده‌ها هه‌زار هاوڵاتی تری ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌یه، كه هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌و سنوره شاربه‌ده‌ر و ئاواره كراون و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی هه‌ولێر هه‌رگیز به‌رگه‌ی ڕاوبۆچوونی جیاوازی نه‌گرتووه‌و هه‌میشه ویستوویه‌تی ده‌نگه ئازاده‌كان كپ بكرێت كه كپ كراووه".
ده‌شڵێت: "لێره‌شه‌وه جارێكی تر داوا ده‌كه‌م، جگه له‌و سێ به‌یانه‌ی كه بڵاومكردۆته‌وه، بۆ ڕای گشتی كوردستان و عێراق ئاشكرای بكه‌ن و بڵێن ئێمه به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كه‌ین بۆ زێدی خۆی".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم زۆر سوپاسی خه‌ڵكی ئازیزی سلێمانی و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سنوره به‌تایبه‌ت برای هێژام كاك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بكه‌م، كه منی قه‌بوڵ كرد‌و نه‌یهێشت ئیحساسی غه‌ریبی بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسه‌كانی ده‌كه‌م كه له‌م چوار ساڵه‌ی ده‌ركردنی من دا له‌لایه‌ن حاكمانی ئێستای هه‌ولێر وه‌ك ده‌ها ساڵی خه‌بات و تێكوشانی ئێمه‌ی گه‌لی كورد دژ به ڕژێمی سه‌دام حسێن، ئه‌وان له‌م چوار ساڵه‌ی رابردوو دا منیان هه‌ندێك جار وه‌ك ئاواره‌یه‌ك قه‌بوڵ كردووه و باوه‌شی خۆشه‌ویستی و موحیبه‌تیان بۆ من كردۆته‌ووه، له هه‌موو ئه‌م شوێنانه هه‌رگیز نه‌یانهێشت هه‌ست به نائاسوده‌یی بكه‌م و وه‌ك هه‌میشه كه وتومه بارزان بۆ من سلێمانییه‌و سلێمانیش بۆ من بارزانه، خودای گه‌وره خێری هه‌موو یه‌ك بنوسێت".
ئه‌دهه‌م بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وه‌ی كه كراوه له گه‌ڵ من زوڵمێكی یه‌كجار گه‌وره بووه‌و خوای گه‌وره ئه‌م مافه وه‌رده‌گرێته‌وه، دوور یا نزیك و داوا له ئازادی خوازان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌و ده‌هاو به‌ڵكو سه‌ده‌ها كه‌یسی تر بێده‌نگ نه‌بن و رێگا نه‌ده‌ن ده‌ستور پێشێل بكرێت".
PM:01:15:05/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت