چاودێرێكی سیاسیی هۆكاری پشووه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
دوای په‌سه‌ندكردنی جه‌ژنی غه‌دیر وه‌ك پشووی فه‌رمی له عێراق، بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕۆژه ده‌كات به پشوو، چاودێرێكی سیاسی عێراقیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2026 بكات به پشووی فه‌رمی له هه‌موو داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، هاوشێوه‌ی هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
نه‌وال موسه‌وی، چاودێری سیاسی عێراق به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌رێمی كوردستان ئه‌م رۆژه بكات به پشوو له دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
وتیشی، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر شت له‌خۆده‌گرێت له‌وانه ره‌نگه هۆكاره‌كان كارگێڕی بن یان هونه‌ری بن، یان باكگراوندی هاوكاری و لێگتێگهیشتنی له پشته‌وه بێت".
PM:05:01:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت