بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات): له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین
وێستگه‌نیوز –
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كی (كوردسات) رایده‌گه‌یه‌نێت كه تائێستا هیچ لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هاوپه‌یمانێتی بۆ نه‌كردوون، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین".
ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كی (كوردسات) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*كه‌ناڵه‌كانی ڕوداو، ئاڤا و كوردستان24، ماوه‌یه‌كه (به هۆ و بێ هۆ!) زانیاری هه‌ڵه و ناڕاست له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هاوپه‌یمانێتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
*لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، تائێستا هیچ لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هاوپه‌یمانێتی بۆ نه‌كردوین.
*هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ڕوونه، كه له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین هاوشانی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم.
PM:04:47:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت