وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی دانیشتووی گوندی دووگرێ لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای سنجار لە پارێزگای نەینەوا تەمەن (47) ساڵ دوای چەندینجار سەردانی نەخۆشخانە، دواتر ڕوو لەشاری دهۆک دەکات و لەلایەن تەندروستی دهۆک دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستیشانکراو و پشتڕاستکراوە".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، "ناوبراو پیشەی شوانە، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانە لەشاری دهۆک و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە لەشاری دهۆک خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی ناجێگیرە".
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
داواش دەکات، هاوڵاتیانیی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تائێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی رابردوو، دەرەنجام هیچ حالەتێکی پشتڕاستکراوە نەبووە تەنها یەک حالەت لەناوەڕاستی عێراق ڕوو لەشاری سلێمانی کردبوو بۆ چارەسەر و بەتەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوو".
PM:01:29:03/06/2026
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت