قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له تۆم باراك ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له تۆم باراك ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، ده‌شڵێت: "ئاماده‌ین بۆ هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی:
*به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له تۆم باراك ده‌كه‌ین.
*ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌مان.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 31ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی: "به خۆشحاڵییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا كه كارێكی نایابی ئه‌نجامداوه، وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له سوریا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین له به‌هێزكردنی هاوكارییه ستراتیژییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی سوریا و عێراق، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه".
ده‌شڵێت: "تۆم له ڕۆڵی خۆی وه‌ك باڵیۆز له توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و به پاڵپشتی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كار ده‌كات".
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه "ئه‌و كارانه‌ی كه تۆم باراك ئه‌نجامی داون و ئاماده‌یی به‌رده‌وامی بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان زۆر به‌رز ده‌نرخێنین، سوپاس بۆ گرنگیدانتان به‌م بابه‌ته!".
PM:10:50:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت