وه‌زاره‌تی دارایی: نزیكه‌ی 50 هه‌زار مووچه‌خۆر ماون كه خۆیان له "هه‌ژماری من" تۆمار بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستی پێكردووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستا 1.168.000 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر تۆمار كراون و نزیكه‌ی 50 هه‌زار مووچه‌خۆر ماون كه خۆیان تۆمار بكه‌ن.
.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2026 ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ تیمی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتۆگۆ له‌سه‌ر دواین هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كرا و جه‌خت له‌سه‌ر خێراتركردنی پڕۆسه‌ی تۆماركردنی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران له نزیكترین كاتدا كرایه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی كرا كه له ئێستادا به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌ستی پێكردووه و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌ته‌واوی پرۆژه‌كه راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه به داتا‌و زانیاری دوواین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من خرایه‌ڕوو، به‌جۆرێك تا ئێستا 1.168.000هه‌زار فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆر تۆمار كراون و زیاتر له 830.000 هه‌زار كارتی بانكی دابه‌ش كراوه‌و بۆ مووچه‌ی مانگی ئایاریش 800.000 هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی 635 ئامێری ڕاكێشانی پاره ( ATM )ه‌وه مووچه‌یان وه‌رگرتووه".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا پڕۆسه‌ی تۆماكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌سه‌ر داهات و په‌ره‌پێدان و میلاكات ده‌ستی پێكردووه و نزیكه‌ی 50 هه‌زار مووچه‌خۆر ماون كه خۆیان تۆمار بكه‌ن كه به‌شی زۆریان میراتگری خانه‌نشینن و به‌شێكیشیان دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا باس كراوه، "له كۆی 474.000 خانه‌نشین و كه‌سوكاری شه‌هیدو سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی تا ئێستا 418.000 هه‌زاریان تۆمار كراون و 220.000 هه‌زار مووچه‌خۆریشیان كارتی بانكیان وه‌رگرتۆته‌وه".
راشگه‌یه‌ندراوه كه له‌به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری دارایی تیمه‌كه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیان له‌گه‌ڵ بانكه‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو دروست بووه، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره‌و ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌سته به‌خانه‌نشینان له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بانكه‌كانیان و میكانیزمی نوێ بۆ تۆماركردنی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌ن و ناتوانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن.
PM:07:42:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت