نێچیرڤان بارزانی: چاومان له سه‌ركردایه‌تیی تۆم باراكه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له تۆم باراك ده‌كات، به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، ده‌شڵێت: "دڵنیایین هه‌وڵه‌كانی ده‌بنه مایه‌ی سه‌قامگیری و هاوكاریی زیاتر".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له پلاتفۆڕمی "X" نووسی: "پیرۆزبایی لە باڵیۆز تۆم باراک دەکەین بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا لە عێراق".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "چاومان له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوردستان و ئه‌مریكا و یارمه‌تیدانی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه ده‌بنه‌وه".
ده‌شڵێت: "هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌م ئه‌ركه گرنگه‌دا و دڵنیایین كه هه‌وڵه‌كانی ده‌بنه‌هۆی سه‌قامگیری و هاوكاریی زیاتر".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 31ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی: "به خۆشحاڵییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا كه كارێكی نایابی ئه‌نجامداوه، وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له سوریا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین له به‌هێزكردنی هاوكارییه ستراتیژییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی سوریا و عێراق، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه".
ده‌شڵێت: "تۆم له ڕۆڵی خۆی وه‌ك باڵیۆز له توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و به پاڵپشتی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كار ده‌كات".
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه "ئه‌و كارانه‌ی كه تۆم باراك ئه‌نجامی داون و ئاماده‌یی به‌رده‌وامی بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان زۆر به‌رز ده‌نرخێنین، سوپاس بۆ گرنگیدانتان به‌م بابه‌ته!".
PM:05:01:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت