پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر دوو تۆن تەقەمەنیدا گرت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکدا
لە ڕۆژانی جەژندا، توانیویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر یاری ئاگرین و تەقەمەنیدا بگرن
کە کێشەکەی زیاتر لە دوو تۆن بووە و بە نیاز بوون لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێنەوە و
ببنە هۆکاری شێواندنی ئارامیی هاوڵاتییان.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەڵمەتە تەنها تایبەت
نەبووە بە ڕۆژانی جەژن، بەڵکو مەفرەزەکانیان لە دوای جەژنیش بە بەردەوامی لەسەر شەقام
و بازاڕەکان دەبن بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی ئەم مادانە.
هەروەها جەختیان کردەوە کە بەرامبەر بەو کەسانەی پابەندی ڕێنماییەکان
نابن و بازرگانی بەم جۆرە تەقەمەنییانەوە دەکەن، ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتەبەر.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئامانج لەم ڕێوشوێنە توندانەی پۆلیسی
هەولێر پاراستنی سەلامەتیی گشتی و ڕێگریکردنە لەو دیاردە نادروستانەی کە دەبنە هۆی
دروستبوونی دڵەڕاوکێ و زیانگەیاندن بە منداڵان و مێرمنداڵان لە شارەکەدا.
PM:10:17:01/06/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت