ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 35.38 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵدا گیراوه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
رۆژی 2026/5/25 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سلێمانی /به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، له‌دوای به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌چالاكیه‌كدا، توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی (35.38) سی وپێنج كیلۆ و سی و هه‌شت گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (كریستاڵی شل) بگرن.
*هاوكات توانییان (2) بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین له‌سنووری سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن.
*له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.
PM:10:21:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت